٤ شوبات ٢٠١٨ - ١٣:٢٩
داعش هيشتا مەترسی هەيە بو سەر كەركوك

ژمارەیەك پەرلەمانتار هۆشداری دەدەن لە زیاد بوونی مەترسیەكانی داعش بۆ سەر پارێزگای كەركووك.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی هۆشداری دەدەن لە زیاد بوونی مەترسیەكانی داعش بۆ سەر پارێزگای كەركووك ، باسیان لەوەشكردوە لە ئێستادا داعش سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە بەمەبەستی ئەنجامدانی پەلاماری تێرۆریستی.

لەبەرامبەردا سەرچاوە ئەمنی و سەربازییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد یەكە تایبەتەكانی هێزە سەربازیەكانی عیراق دەستیان كردوە بە ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی بەمەبەستی ڕاوەدونانی شانە نوستووەكانی داعش لەباشووری شاری كەركووك و دەوروبەری قەزای حەویجە.

بەگۆێرەی سەرچاوە ئەمنیەكان لەو ئۆپه‌راسیۆنەدا هێزە سەربازیەكان چەكدارێكی داعش یان كوشتوەو چەك و تەقەمەنی تێرۆریستانی داعش یان تەقاندوەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شاری كەركووك، بەڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبەڕوویان بوونەوە و شكستیان بە پیلانەكانی تیرۆریستانی داعش هێنا و نه‌یانهێشت ئه‌م شاره‌ داگیر بكه‌ن.